دەربارە
هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە
ژمارەی قوتابییان
ستافی پەیمانگە
ژمارەی دەرچووان
بەشەکانی خوێندن
کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی
- پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز، سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییه و، شان بە شانی پەیمانگە و زانكۆكانی تر، لە هەوڵی خزمەتكردن و فێركردن و روشنبیركردنی قوتابییاندایە. بەتایبەت ئەوانەی هیوای درێژهدان به خوێندنیان ههیه بۆ گەیشتن بە بروانامەی دیبلۆم، تا لهم رێگهیهوه بتوانن ههم پهره به تواناكانی خۆیان بدهن و ههم خزمهتی كۆمهڵگا بكهن. پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز، لە ڕووی ئیش و كاری كارگێڕییهوه بەستراوەتەوە بە دەستەی ئەمینداران و لە ڕووی داراییەوە سەر بە دامهزراوهی شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵایە.
ئامانجی پەیمانگە
1- فەراهەمکردنی ژینگەیەکی زانستی ئاست بەرز، کە سەنتەرەکەی قوتابی بێت، لە پێناو ئامادەکردنی قوتابییان بە باشترین شێوە، کە توانای بەشداریکردنی کاریگەریان هەبێت لە ژیانی ڕۆشنبیری و ئابووری و پیشەیی.
2- بەگەڕخستنی بزاڤی توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕووی دامەزراوە حکومییەکان و کەرتە جیاوازەکان دەبنەوە.
3- پێشکەشکردنی پڕۆگرامی زانستی پێشکەوتوو، کە بگونجێت لەگەڵ پێشڤەچوونی زانستەکان لەسەر ئاستی جیهان و خزمەت بکات بە بازاڕی کار.
4- ئامادەکردنی میلاکی تەکنیکی پسپۆڕو پێگەیشتوو لە ڕووی زانستی و کرداری، کە توانای مامەڵەکردنیان هەبێت لەگەڵ تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەردەم، هەروەها لێهاتو و پسپۆڕ بن لە بواری خۆیان، کە بتوانن داهێنان بکەن و لە بازاڕی کاری ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدا، کێبڕکێ بکەن.
5- لەخۆگرتنی زۆرترین ژمارە لە ئارەزوومەندانی کاری تەکنیکی و پیشەیی، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە گەیشتن بە گەشەکردنی بەردەوام.
مێژووی پەیمانگە
دامهزراوهی شەهید بۆ پەروەرە و خوێندنی باڵا، لە ساڵی ( 2014) هەستا بە كردنەوەی پەیمانگەی تەكنیكیی تایبەتی ڕواندز لە قەزای رواندز. ئهم پەیمانگەیه لە سهرهتادا، له سێ بەش پێكهاتبوو، كه بریتی بوون لە: (ژمێریاری – تەكنەلۆجیای زانیاری – گەشتوگوزار). دەرچووانی ئەم بەشانه، بڕوانامەی دبلۆمی باڵا وەردەگرن. لە ساڵی (2016 – 2017) پەیمانگە ویستی زیاتر پەرە بە بواری پەروەردە و فێركردن بدات، بۆیه دوای سەرنجدان له پێویستی دەڤەرەكە، بڕیاریدا بەشی (ئینگلیزی)ش بكاتەوە و، به ههمان شێوه بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا بدات بە دەرچووانی. ههر له درێژهی پهرهپێدان و گهشهسهندنهكانی پەیمانگە، لە ساڵی خوێندنی (2017 – 2018) پەیمانگە سێ بەشی پزیشكیشی كردوونەتهوە، كە بریتین لە: ( بەڕێوەبردنی دەرمانخانە – شیركردنەوەی نەخۆشیەكان – ئامێری پزیشكی). ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2014 – 2015): 400 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ( 2015 – 2016): 378 قوتابی ژمارەی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (2016 – 2017): 320 قوتابی