دەربارە
هەموو شتێک بزانە لەسەر مەرجەکان و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان
مەرجی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان،
بەپێی ڕینماییه‌كانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی
-
1- پێویسته قوتابی دەرچووی ئامادەییەکانی (زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان) سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بێت و بڕوانامەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەیەوە، پەسەند کرابێت.
2- دەرچووى دەرەوەی وڵات ده‌توانێت وه‌ربگیرێت، بە مەرجێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، یه‌كسانكردنى بڕوانامەی بۆ کرابێت.
3- بەپێی ئەو مەرجە تایبەتییانەی بۆ هەر خوێندنێک دیاریکراوە، پێویسته لە پشکنینی پزیشکی دەرچووبێت.
ڕێنمایی وەرگرتن بەپێی سیستەمی ناوەخۆیی پەیمانگا
1- دەرچووانی ساڵانی پێشووى ئامادەیی، مافی پێشكەشكردن و وەرگرتنیان هەیە.
2- لەكاتی وەرنەگرتنی قوتابی لەو بەشە زانستییەی، كه لە هەلبژاردەی یەكەمدا دیاری كردووە، به پێى ئه‌و زنجیره‌یه‌ى كه قوتابى بۆ خۆى پڕى كردووه‌ته‌وه، راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ ئه‌وانه‌ى دواتر. له‌وانى دواتریشدا بۆ وه‌رگیران له هه‌ر به‌شێك، پێویسته تێكڕاى نمره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و نمره‌یه‌دا هاوتا بێت، كه له لایه‌ن ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابییانه‌وه بۆ به‌شه‌كان دیارى كراوه.
3- مەرج نییە ئەو قوتابییانەی فۆرمیان پێشكەشكردووە، وەربگیرێن.
4- پاش ڕاگەیاندنی وەرگرتن، قوتابی دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی بڕواپێكراو لەڵایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە، پێشكەش بە پەیمانگا بكات.
سیستەمی خوێندنی پەیمانگە
سیسته‌مى خوێندن له پەیمانگەكه‌مان، به پێى سیسته‌مى ساڵانه‌یه. له ماوه‌ى ساڵێكى خوێندندا، قوتابى له دوو وه‌رزى جیا جیادا تاقیكردنه‌وه ده‌كات و له كۆتایى ساڵیش‌دا، تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى له كۆى بابه‌ته‌كه ئه‌نجام ده‌دا. سه‌باره‌ت به‌و وانانه‌ش كه ده‌گوترێنه‌وه، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه دانراون. دواى ئه‌وه‌ى كه مامۆستاى تایبه‌ت و پسپۆڕ بۆ وانه‌كان دابینكران، له كۆرسبووكێكى تایبه‌تدا مادده‌كانى وانه‌كه و كاتى وانه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانى، هه‌موو تێدا ده‌نووسرێن. هه‌ر مامۆستایه‌ك به رێژه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆى هه‌یه ساڵانه گۆڕانكارى له بابه‌ته‌كاندا بكات. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، له به‌ر ئه‌وه‌ى پەیمانگەكه‌مان سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بێته ئاراوه و ئاڕاسته‌ى دامه‌زراوه‌كانى بكرێت، پێویسته ره‌چاو بكرێت